کرماشان؛ ئەو کۆڵبەرەی بریندارکرابوو بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا

کرماشان؛ ئەو کۆڵبەرەی بریندارکرابوو بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا

کرماشان؛ ئەو کۆڵبەرەی بریندارکرابوو بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا

19:50 – 31 January 2024

هەنگاو؛ چوارشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

جەبار وەیسی، کۆڵبەری لاوی خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە سێ ڕۆژ پێش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەسەختی بریندارکرابوو، لە نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٣١ جەنیوەری ٢٠٢٤)، جەبار وەیسی کۆڵبەری تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە سێ ڕۆژ پێشتر لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندارکرابوو و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواسترابووەوە، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.

هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردبووەوە کە جەبار وەیسی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٩ی جەنیوەری)، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود سەر و دەمووچاوی بەسەختی بریندارکراوە و بۆ بەشی ئای سی یووی نەخۆشخانەی تاڵقانی گواستراوەتەوە.

ئەو کۆڵبەرە سەری بە چەکی ساچمەیی کرابووە ئامانج و پارچەی ساچمەکان لە بەشی مێشکی مابووەوە.

هاوکات لەگەڵ جەبار وەیسی خەڵکی گوندی "جۆجاڕ" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، دوو کۆڵبەری دیکە بەناوەکانی بەرزان و یەزدان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندارکرابوون.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net