20
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەزبەری٢٧٢٤، هاووڵاتییەکی یارسان بە ناسنامەی یەزدان قەنبەری خەڵکی کرماشان، بەبێ فەرمانی دادگا لە ماڵی تایبەتی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
جێی ئاماژەیه، دوای تێپەڕبوونی ١٧ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ وەرگرتنی زانیاری لە سەر دۆخ و چارەنووسی ناوبراو، سەرکەوتوو نەبووه.
تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتەکانی هاووڵاتی ئاماژەپێکراوەوە لە بەردەستدا نیه.
خ.ع