ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان، چوارشەمە٢٣ی جۆزەردانی٢٧٢٤، دوو کوڕی بنەماڵەیەکی یارسان خەڵکی شاری سەحنە له کرماشان، بە ناوەکانی شوجاع مننەتی منجق تەپە و پووریا مننەتی منجق تەپە، کە خەریکی تێپەڕاندنی سزای سەپێندراوی ساڵێک بەندکرانن، دوای ڕۆشتنەوەیان بۆ زیندانی چشمەسفید له کرماشان، له لایەن هێزی سەرکوتکەری رژێمەوە، دەسبەسەر و ڕاگوێزی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان کران.
ئەم دوو هاووڵاتییه، دوای بەشداریکردن له ساڵیادی کوژرانی هونەرمەند سەید خەلیل عالینژاد له خەزەڵوەری٢٧٢٢ی کوردی کە له شاری سەحنە بەڕێوە چووبوو و هاوکات بوو له گەڵ شۆڕشی ژینا، بە دەستی هێزەکانی ڕژێم دەسبەسەر و لە لایەن لقی دووی دادگای تاوانی ڕژیم له کرماشان، بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی، هەر یەکەیان سزای ٧٤قامچی و ساڵێک زیندانییان بەسەردا سەپێنرا.
جێی ئاماژەیه، سزای بەندکرانی ئەم دوو هاووڵاتییه بە شێوەی “رای باز” پەسند کراوە، بەو واتایەی کە ئەتوانن له دەرەوەی زیندان بژین، بەڵام هەموو ڕۆژێک بۆ واژۆکردن سەردانی زیندانەکە بکەن.
خ.ع