ک.م.م.ک:
شەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئیمان حەسەنوەند خەڵکی خوڕەماوا کە ماوەی پێنج مانگ لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر بوو لەژێر ئەشکەنجەی قورسدا کوژرا.
شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە پێشووتر بەتۆمەتی تەقەکردن لە نەبوونی خۆی لە دادگا لەلایەن دادستێنی ڕێژیم لە خوڕەماوا وەکوو محارب ناسێنرابوو، لەکاتی دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی مەجید ڕەزایی خەڵکی خوڕەماوا فیشەک بەرسەری دەکەوێ و دەکوژرێ و ئیمان حەسەنوەندیش بە قورسی بریندار کرابوو و بەجێی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە هەر بەو دۆخە ناجێگیرەوە دەستبەسەر و کەوتە بەر قورسترین ئەشکەنجە.
شیاوی باسە کەئەوڕۆ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە پێوەندی بەبنەماڵەکەیەوە گیرا و هەواڵی مردنی کوڕەکەیان پێ ڕاگەیەندرا و هۆکاری مردنەکەیشی وەکوو جەڵدەی دڵ ئاماژە پێداوە.
ق.ش