98
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، دووشەممە ٦ ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، دوابەدوای دەسڕێژکردن لە ماشێنی بنەماڵەیەکی بەلووص منداڵێک بەناونیشانی فاتمە بامری ١ساڵ تەمەن کوژرا.
شیاوی باسە دوابەدوای تەقەی کەسانی چەکدار لە دوو ماشێنی هێزە ئینتزامییەکان لە ڕێگەی خاش ــ ئێرانشار هێزە ئینتزامییەکان کوێرانە ئەو ماشێنانەی لەو ڕێگەدابوون دایە بەر دەسڕێژ کە لە ئاکامدا جگە لە کوژرانی منداڵێکی یەکساڵ تەمەن دیکەی ئەندامانی ئەم بنەماڵە بەناوەکانی: محەممەد بامری، حسەین بامری و زەینەب بامری بەگرانی برینداربوون.
ق.ش