106
ک.م.م.ک
سێشەمه ١٠ی رێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، محەمەد حسەین ئیسماعیلی خەڵکی دڵفان(نوورئاوا)، کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵه، لە لایەن رژێمی ئێرانەوە بە پەتی سێدارە کوژرا.
پێویستە ئاماژەی پێبکرێت کە ئەم هاووڵاتییه پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە، لە لایەن دادگای رژێمی ئێران، حوکمی کوشتنی بە سێدارەی بە سەردا سەپێنرا و دوێنێ له زیندانی کەرەج حوکمەکەی جێبەجێ کرا.
شایانی باسە، شێوەی لەسێدارەدانی هاووڵاتییان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە، دەچێتە خانەی تۆڵەسەندنەوە و کۆمەڵکوژییەوە.
خ.ع