52
ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ناوەندی هەواڵی KMMK کەوتووە، ڕۆژی هەینی ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی سەبا عەینی ئەمیری، تەمەن ٣٤ ساڵ، خەڵکی شاری سلسله (ئەلەشتەر) و دانیشتووی شاری جۆیبار سەر بە پارێزگای مازەندەران، بووە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە.
پێویستە بگوترێ ئەم هاووڵاتییە، خاوەنی دوو منداڵە و لەلایەن هاوژینەکەی موسلیم یارانی تەمەن ٣٩ ساڵە، لەبەرچاوی منداڵەکانیدا چەقۆی لێدراوە و گیانی لەدەستداوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵه، زانیاری ورد لەسەر هۆکار و پاڵنەرەکانی ئەم ژنکوژییە لە بەردەستدا نییە.
خ.ع