74
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانئ باقر محەممەدی گراوەند خەڵکی کوهدەشتی لوڕستان لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج ئێعدام کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە سێشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ئەمساڵ بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحەسار ڕاگوازرابوو و سەرلە بەیانی ئەوڕۆ حوکمی ئێعدامی ناوبراو جێبەجێکرا.
شیاوی باسە، ئێعدامی ئەم زیندانییە لە بێدەنگئ تەواوی ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆ و حکوومەتی ئێران هاتۆتە ئاراوە.
ق.ش