کوژرانی دووەمین کۆڵبەر لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە سنووری شاری بانە

کوژرانی دووەمین کۆڵبەر لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە سنووری شاری بانە

کوژرانی دووەمین کۆڵبەر لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە سنووری شاری بانە

23:09 – 15 November 2023

هەنگاو: چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی جەلال حەیدەریان، خەڵکی دیواندەرە و تەمەن ٢٨ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا. ناوبراو دووەمین کۆڵبەرە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری بانە کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ شەوی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێک بە ناوی جەلال حەیدەریان، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی قاچیان سەر بە ناوچەی "کەرەفتوو"ی شاری دیواندەرە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران سینگی پێکراوە و گیانی لەدەست داوە.

هەروەها ئێوارەی شەوی سێشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێکی لاوی دیکەی بە ناوی یادگار ڕەحیمی و خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە سەرەتای وەرزی پاییز تاکوو ئێستا (واتە ماوەی ۵۵ڕۆژ)، ۵ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و بەم چەند کۆڵبەرەی ئەم ماوەیەوە، لانی کەم ٣۵ کۆڵبەریش بریندار بوون.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net