10
ک.م.م.ک:
ڕۆژی شەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی حەمید قوربانی و هادی، لە دارستانەکانی باکووری فەرەنسا (دانکیخ)، که قاچاخه ڕێی رۆشتنە بۆ شانشینی یەکگرتوو، تەقەیان لێکرا و گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی ئەم تەقەکردنەدا، جگە لەم دوو هاووڵاتییه کورده، سێ کەسی فەرەنسی کە لە نێو پەناخوازەکاندا بە ئامانجی دابینکردنی یارمەتییە مرۆییەکان وەکوو خواردن و جلوبەرگ، ئامادەببوون، گیانیان لەدەستدا و هەندێکی دیکەش برینداربوون.
خ.ع