14
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی دووشەممە١٠ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، عیرفان عیرفانی کاسبکاری ٣٨ساڵ تەمەنی خەڵکی سەقز بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی ناوبەری مەهاباد میاندواو کوژراوە.
بەکوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چەکدارانی ڕێژیمی ئێران بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە، ماشێنی ئەم هاوڵاتییەیان بەشیمانەی هەڵگرتنی شتوومەکی قاچاخ، ڕاستەوخۆ کردیانە ئامانج، کە لە ئەنجامدا ماشێنی ئەم هاوڵاتییە وەرگەڕاوە و گیانی لە دەست داوە.
ق.ش