73
ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی محەممەد گەنجە خەڵکی پیرانشار بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران لە دەورووبەری گوندی قزقەپان نێزیک سنوری حاجیۆمەران کوژرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لەگەڵ گرووپێک کۆڵبەر لە کێوەکانی گوندی قزقەپان دەکەونە بۆسەی هێزەکانی هەنگی سنووری و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لێدەکرێت.
شیاوی باسە، ئەم کۆڵبەرە بەبۆنەی بەرکەوتنی فیشەکی هێزە چەکدارەکان لەسەرشان و سکی گیانی لە دەست داوە.
ق.ش