کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی سنوورپارێزانی عێراق گیانی لەدەست دا

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ٢ی رێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هۆشیار مەحمودی تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی گوندی “شەمشێر” لە ناوچەی پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنووری عێراق (حەرەس ئەلحدود) لە ناوچەی شوشمێ پاوە گیانی لەدەست دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان بۆ پزیشکی یاسایی کرماشان گواستراوەتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو، بە هۆی بەرکەوتنی فیشەک بە سەری گیانی لەدەس داوە.

ب.ئ

Original Article

0 FacebookTwitterWhatsappTelegramEmail

پیام بگذارید

رویدادهای مهم

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net