91
ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی یادگار شام خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەریدا کە دەسەڵاتی ئێران ئەم پیشەیەی بەسەر گەنجانی کوردستاندا سەپاندووە لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکە لە کۆڵبەران دەکەونە بۆسەی هێزە جێگیرکراوەکانی هێڵی سنووری هەنگەژاڵ سەربە شاری بانە، ئەم هێزانە بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە دەیاندەنە بەر دەسڕێژی چەکەکانیان و بەپێی هەواڵەکان ئەم کۆڵبەرە کوژراوە و کۆڵبەرێکیش بریندار بووە.
شیاوی باسە کە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە کوژران یان برینداربوونی دیکەی کۆڵبەران ئاشکرا نەکراوە.
ق.ش