88
ک.م.م.ک:
چوار شەمە رێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی کۆڵبەرێک بە ناوی “دیاکۆ رەمەزانی” تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کۆڵبەری دا لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایان هێزە جێگیر کراوەکان لە سەر سنوور بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بێ ئاگادار کردنەوەی پێش وەختە به گرانی بریندار کرا.
شیاوی باسە کە، بە پێی زانیارییەکانی گەیشتوو بار و دۆخی ناوبراو زۆر نالەبار و نا جێگیرە و پێویستی بە پێڕاگەیشتنی پزیشکی خێرا هەيە.
ع – ر