90
ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، سێ هاوڵاتی بەناوەکانی ئەمین زاکری کاکاوەند خەڵکی هەرسین، خەلیل حاجی ئابادی(یاکووزا) خەڵکی کەنگاوەر و حەمید ئیسماعیلی خەڵکی نووراوای لوڕستان کە پێشتر لە ڕێکەوتی١٩ی سەرماوەز بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی کەرج ڕاگوازرابوون، لەژێر ناوی ئێعدام لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کوژران.
شیاوی باسە کە، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو لە شەپۆلێکی ئێعدام لە لایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە، ڕێژەیەکی زۆر لە زیندانی لەک خەڵکی کرماشان و لوڕستان ئێعدام کراون.جێی سەرنجە کە ئەم کوشتنە حکوومییانە لە بێدەنگی تەواوی هەواڵگرییەکان دێنە ئاراوە و لە لایەن ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بایکۆت کراون.
ق.ش