107
ک.م.م.ک:
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی پێنج بەندکراو بە ناوەکانی هادی نەزەری، حوجەت میری، ئەکبەر تاج، ئەمیر حوسەێن مەلەکی و ئەحمەد لوتفی خەڵکی شارەکانی هەرسین کرماشان و نوورئاوای لوڕستان لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.
پێویستە بگوترێ ئەو زیندانیانەی ئاماژەیان پێکراوە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و پاشان لەلایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە.
شایانی باسە لەسێدارەدانی ئەو زیندانیانە لە بێدەنگی تەواوەتی میدیا ناوخۆیی و حکومییەکانی ئێراندا ڕوویدا.
ب.ئ