کەرەج؛ گواستنەوەی هاووڵاتییەک بۆ زیندانی تاکەکەسی بۆ جێبەجێکردنی سزای قەتڵی حکوومەتی

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی حوسێن هەواسیزادە کوڕی حەیدەر خەڵکی شاری کۆهدەشت بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکە بۆ زیندانی تاکەکەسی ڕاگوێزرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هاووڵاتییە لە زیندانی قزلحەسار زیندانی کراوە.

جێگەی ئاماژەیە ئەم هاوڵاتیە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەڵاڕێزان بە تۆمەتی قاچاقی مادە هۆشبەرەکان بە مەبەستی جێ بە جێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی تاکەکەسی کرابوو کە دوای ڕاگرتنی حوکمەکەی گەڕاندرابوویەوە بەندی هەمان زیندان.

شایانی باسە کە لە ٢٠ی پوشپەڕی ئەمساڵدا، براکەی بە ناسنامەی موسلیم هەواسیزادە لە هەمان زیندان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتێکی هاوشێوە، کە لە کاتی بایکۆتی هەواڵی میدیاکانی حکوومەتدا ڕوویدا، کوژرا.

تا کاتی نووسین و بڵاوکردنەوە ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ک.ح

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net