108
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هەینی ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ڕەشاد بابایت ٣٠ساڵ تەمەن و نیشتەجێی سنە لەکاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری تەتە کەوتەخوار و بە قورسی بریندار بوو.
شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە لە ناوەندێکی دەرمانی هەورامانی تەخت چارەسەری سەرەکی بۆکرا بەڵام بەهۆی قووڵی برینەکانی و ناجێگیربوونی دۆخی بۆ نەخۆشخانەی مەریوان ڕادەگوازرێ.
جێی سەرنجە، خەڵکی کورد لە کاتێکدا ڕوو لە کۆڵبەری دەکەن کە مەترسی زۆری وەکوو، تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیم، مین ڕێژبوونی هێڵە سنوورییەکان، کەوتنەخوار لە بەرزاییەکان و سەرماو ڕەهێڵە هەڕەشە لە گیانی کۆڵبەران دەکات.
ق.ش