7
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ئەوڕۆ دووشەممە١٧ی بەفرانبار، کرێکارانی وەدەرنراوی کومپانیای پیترۆکیمیایی ئەرغەوان گوستەری ئیلام لە ناڕەزایی نیشاندانێکدا، لە بەرانبەر هۆڵدینگی کەنداوی فارس لە تاران مانیان گرت، ئەم کرێکارانە کە بەزۆری خەڵکی خۆجێین، بەدوای گەڕانەوە بۆسەر کارەکەیان پاش چەندد مانگ بێکاری بەشداری ئەم کۆبوونەوەیان کرد.
ئەم کرێکارانە ساڵانێک بۆ گەشەو جێکەوتنی پیترۆکیمیایی ئەرغەوان گوستەری ئیلام کەلەژێر چاوەدێری کومپانیای پیشەسازی پیتروکیمیایی کەنداوی فارسدایە ئەرکیان کێشاوە، بەم حاڵەشەوە، لە مانگەکانی دوایی وەدەر نراون و هەنووکە خۆیان و بنەماڵەکانیان بەتەرزی جیاواز کۆبوونەوە و مانگرتن سازدەکەن.
ق.ش