6
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، محەممەد ڕەسووڵپوور هاوڵاتی ٥٢ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی کۆنەقەڵا سەر بە شاری شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ١٨مانگ زیندانی تەعزیری بەتۆمەتگەلی پێوەندی و ئەندامەتی لەگەڵ حیزبێکی کوردی ئوپۆزسیۆنی ڕێژیمی ئێران و چالاکی پڕوپاگاندایی دژی دەسەڵات بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە شنۆ ڕاگوازرا.
ئەم هاوڵاتییە پێشووتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شنۆ بەسەرۆکایەتی دادوەر عەلی ئەنساری ٢٤مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، کە ئەم حوکمە بەپێی مادەی ٤٤٢ی یاسای لێکۆڵینەوە لە تاوان، کەم کرایەوە.
شیاوی باسە کە، محەممەد ڕەسووڵپوور لە ١٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ق.ش