گواستنەوەی هاووڵاتییەک بۆ بەندیخانەی رژیم له نەغەده

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرزاد مەحمودپوور” تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەده گواسترایەوە.

له درێژەی هەواڵەکەدا هاتووه کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٣٠ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لە لایەن لقی سێی دادگای ئینقلابی رژیمی ئێران لە شاری ورمێ، بە تۆمەتی کۆبوونەوە و هاوکاری دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی، هەروەها ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ئوپوزیسیۆنی ئێران و لەناوبردنی موڵک و ماڵی گشتی، سزای بە ٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێنرا.

جێی ئاماژەیه، ئەم هاووڵاتییە لە سەرەتای مانگی رەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، بەبێ فەرمانی قەزایی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ گوازرایەوە.

فەرزاد مەحموودپوور، له رۆژی پێنج‌شەمه ٢ی خەرمانانی ئەمساڵ، دوای یازدە مانگ راگرتنی لە زیندانی ورمێ، بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەنی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net