123
ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی هادی خونچەدۆست دانیشتووی گوندی زەڵێ سەربە شاری بانە بەهۆی تەقینەوەی مین و جبەخانەی بەجێماوی ڕێژیمی بەعس ــ ڕێژیمی ئێران گیانی بەخت کرد.
شیاوی باسە کە، مینە بەجێماوەکانی شەڕی ناوبەری ڕێژیمی ئێرن ــ ڕێژیمی بەعس ساڵانە دەبێتە هۆی کوشتن و کەمئەندامی هاوڵاتیان لە کوردستان کە ڕێژیمی ئێران نەک تەنیا بڕیارێک بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم مینانە ناگرێت بەڵکی چاوەری چاندنی مینی نوێین لە ناوچە سنوورییەکان، بەبۆنەی ژیانی خێڵی و پیشەی نابەجێی کۆڵبەری لە ئەنجامی فەقیری سیستەمانەی داسەپێنراو بەسەر نەتەوەی کورد ساڵانە کارەساتی زۆر لە ناوچە سنوورییەکان دێنە ئاراوە.
ق.ش