77
ک.م.م.ک:
شەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، سێ هاوڵاتی بەناوەکانی عەلی وەریان، ئارام و عومران دووستان، خەڵکی ناوچەی شپیرانی شاری سەڵماس گوندی دووستان بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی بینایەکی نیشتەجێبوون لە شاری دیانا سەر بە پارێزگای هەولێر گیانیان لە دەست دا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم ڕووداوە ١٤قوربانی لێکەوتۆتەوە کە هێشتا بەشێوەی فەرمی ناونیشانی گیانبەختکردووان لەلایەن هەواڵگریەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕانەگەیەنراوە.
شیاوی باسە کە، عەلی وەریان چالاکێکی سیاسیی بووە کە ماوەیەک لە ڕۆژاوای کوردستان ژیاوە و بۆ چارەسەری کێشەی جەستەیی هاتووە بۆ هەرێمی کوردستان و پاش چاکبوونەوە لە شاری دیانا سەرقاڵی کار ببوو.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک ناونیشانی گیانبەجتکردووانی دیکە بەدەستەوە نییە.
ق.ش