ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی فەرشید خەسرەوی لە لەوەڕگەکانی هێڵی سنووری قەسری شیرین سەربە کرماشان بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا.
شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە سەربە خێڵەکانی ناوچەی سەنجابی کە لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵ پێی بەر مینی بەجێماوی شەڕی ناوبەری ڕێژیمی بەعس ــ ڕێژیمی ئیسلامی ئێران گیانی لەدەستداوە.
جێی سەرنجە کە، مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق ساڵانە دەبێتە هۆی کوژران و کەمئەندامبوونی هاوڵاتیان لە کوردستان کە ڕێژیمی ئێران نەتەنیا بڕیار و پلانێکی بۆ پووچەڵکردنەوەیان نەگرتۆتەبەر بەڵکوو مینی نوێی لە سنوورەکان دەچێنێت. بەهۆی ژیان خێڵی بوون و پیشەی ساختەی کۆڵبەری کە ئاکامی هەژاری بەسیستەمکراو و داسەپاو بەسەر گەلی کورددایە ساڵانە کارەساتی زۆر لەم ناوچانە ڕوودەدەن.
ق.ش