66
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی چوارشەممە٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردستان، کامران شێخە زیندانی بیروباوەڕی سیاسیی پێڕەوی ئایینزای سوننە پاش ١٥ساڵ زیندان، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگوازرا.
پێشووتریش ٦ هاودۆسیەی ناوبراو، داوود عەبدوڵایی، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، خەسرەو بەشارەت، قاسم ئابستە و ئەیووب کەریمی لە ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، لە قزڵحەساری کەرەج ئێعدام کران.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە کامران شێخە کوتراوە کە بۆ دواین چاوپێکەوتن سەردانی زیندانی ورمێ بکەن، بڕیار وایە سبەی حوکمی ئێعدامی ناوبراو جێبەجێ بکرێت.
ق.ش