81
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هەینی ١٤ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبیانووی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە گەیڵان و خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانەی “ڕاوەستاو بمێنی کوردستانم” وێڕای دەستبەسەری هونەرمەند هەمزە جەعفەری دەستیان بەسەر کەلووپەلی تایبەتی وەکوو لۆپتاپ و موبایلەکەیدا گرت.
دەستبەسەری ئەم سترانبێژە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و بەهێرشی چەک و تونداژۆیانە هاتۆتە ئاراوە.
شیاوی باسە بێجگە لەو بەرهەمانەی ئەم هونەرمەندە وەکوو ژن، هاوزوان، یەکەشناس و نیشتمان، لەبواری چالاکی مەدەنی و کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ خەساربەرکەوتوانی بوولەرزەی سەرپێڵ زەهاو خاوەنی مێژینەیە.
ق.ش