یاسووج؛ بانگهێشتکردنی چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی مەسعوود قەلەندەری

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٣ی سەرماوەزی ساڵی٢٧٢٣ی کوردی، بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی KMMK گەیشتووە، هاووڵاتی “مەسعوود قەلەندەری” خەڵکی یاسووج سەر بە پارێزگای لوڕستان، پێی ڕاگەیێندراوە کە لە ڕێکەوتی ١٩ی سەرماوەزی ئەمساڵدا لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەرە بەیانی لە دادگای ڕژیم لە یاسووج ئامادە بێت بۆ بەرگری کردن لە خۆی سەبارەت بە تۆمەتە پاڵخراوەکانی وەک:

چالاکی تەبلیغی دژ بە ڕێژیمی ئێران

بڵاوکردنەوەی درۆ و تەلەسە لە ماڵپەرە ئەلیکترۆنیەکان

ڕاکێشان و هاندانی خەڵک بۆ شەڕکردن و کوشتنی یەک

تێکدانی ڕێکوپێکی گشتی

ناوبراو بانگهێشتی دادگای تاوانەکانی ڕێژیم لە یاسووج کراوە. پێویستە بگوترێ کە، ئەم هاوڵاتیە پێشووتر لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی دا بە تۆمەتی هاوشێوە دەستبەسەر کرا بوو و لە کۆتایی مانگی ڕەشەمەی هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە و لە ٥ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی داجارێکی دیکە هێنراوەتەوە لقی ٧دادگای ڕێژیم لە یاسوج و تۆمەتە پاڵخراوەکانی لە لایەن دادگا بۆ شی کراوەتەوە و بۆیان خوێندۆتەوە و پاشان گواسترایەوە بۆ کەرەنتینەی بەندیخانەی ڕژیمی ئێران لە یاسوج و لەوێ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتر لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، دوای ماوەیەک لێپرسینەوە و لێپێچینەوە ئازاد کرا بوو.

ع.ر

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net