ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەمە٢٨ی خەرمانانی٢٧٢٤، فەردین مستەفایی تەمەن ٣٩ ساڵ خەڵکی شاری سەقز و بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی سەقز ڕووداو و ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە کافەیەک لەسەر ڕێگای بانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
جێی ئاماژەیه، ئەم ڕۆژنامەنووسە پێشتر لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوودا بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی کێشەکانی هاووڵاتییانی سەقز لە کەناڵی تێلێگرام بە سکاڵای پارێزگاری سەقز بانگهێشتی پۆلیسی فەتای ئەم شارە کرا و بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ و تێکدانی زەینی خەڵک، لێپرسینەوەی لێکرا.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵه، له سەر شوێنی ڕاگیران و تۆمەتی ئاراستەکراوی ئەم هاووڵاتییه هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
خ.ع