31
ک.م.م.ک:
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە٢٦ی خەرمانانی١٤٠٣، دوو هاووڵاتی بە پوویا(ناوی بنەماڵەیی نادیار) و ئامانج ئەحمەدی، کە هەردووکیان هاووڵاتی گوندی ڕەشید ئاوای سەر بە دیواندەرەن، هەروەها ڕۆژی سێشەممە٢٧ی خەرمانانی٢٧٢٤، دوو کەسی دیکە بە ناسنامەی مانی محەممەدی خەڵکی گوندی تەورێزخاتون و سەڵاح فەتحی دانیشتووی گوندی ڕەشیدئاوا سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
جێی ئاماژەیه، دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییانە بەبێ هیچ بڕیارێکی دادوەری ئەنجامدراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردنیان و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەو هاووڵاتییانە کراوە، لەبەردەستدا نییە.
خ.ع