23
ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە بە ناوەندی هەواڵی KMMK گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەزبەری٢٧٢٤، لە درێژەی قەیران و تاوانە کۆمەڵایەتییەکان، دوو هاووڵاتی گەنج بە ناوەکانی بەرهەم ئەلیاسی تەمەن ٢٠ ساڵ و یوسف ئەلیاسی تەمەن ٢٢ ساڵ، هەردووکیان خەڵکی سەرپێڵ ، بە چەکی گەرم تەقەیان لێکراوە و کوژراون.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی پاڵنەری ئەنجامدانی ئەو کردەوەیە لە بەردەستدا نییە.
جێی ئاماژەیه، جگە لە کوشتنی ئەو دوو هاووڵاتییە گەنجە، کە بە گوللەی جەنگییەوە کوژراون، ڕۆژی چوارشەممە یازدەی ڕەزبەری ئەمساڵ، ئومێد ڕەحیمی، هاووڵاتیی تەمەن٢٤ ساڵ و خەڵکی سەرپێڵ بە چەقۆ کوژرابوو.
خ.ع