پەسندکرانی حوکمی وەدەرنانی سومەییە ئەختەرژمار لەلایەن لێژنەی پێداچوونەوەی وەزارەتی پەروەدە و فێرکاری

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لێژنەی پێداچوونەوەی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاری، دەنگی لێژنەی سەرەتایی لێکۆڵینەوە بە سەرپێچکاری ئیداری کارمەندان سەبارەت بە وەدەرنانی سومەییە ئەختەر ژمار مامۆستای زمانی ئینگلیزیان پەسند و حوکمی دەرکراو دژی ئەم مامۆستا وەکوو خۆی ڕێی جێبەجێکردنی هەیە.

شیاوی باسە کە سومەییە ئەختەرژمار ماوەی ١٧ساڵە مێژووی وانەکوتنەوەی لە قوتابخانەکانی شاری مەریوانی هەیە.

ئەم هاوڵاتییە لە بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، دوابەدوای سکاڵا و ناردنی تۆمەتە بێ بنەماکانی پەروەردە و فێرکاری مەریوان، وەکوو بڵاوکردنەوەی بابەتی سووکایەتی ئامێز و بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە دژی دەسەڵات، ئەندامەتت لە کەناڵە نایاساییەکانی فەزای مەجازی و دانانی بابەتت هاندەرانە، گەڵاڵەی پرسیارەی تاقیکاری ناوخۆیی سەبارەت بە بابەتی سەرهەڵدانی ژینا و بڵاوکردنەوەیان لە فەزای مەجازی، پشتیوانی لە حیزبە کوردییە ئوپوزسیۆنەکانی ڕێژیمی ئێران و بڵاوکردنەوەی وێنەی منداڵەکەی بە جلی حیزبە کوردییەکان لەگەڵ دروشمی تابۆشکێن و وێنەی بێ سەرپۆشی خۆی و وێنەی قوتابیان لەگەڵ سەرپێچکاری ئیداری کارمەندانی پارێزگا، و لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمەی هەمانساڵ لەگەڵ حوکمی وەدەرنان لەلایەن لێژنەی سەرەتایی لێکۆڵینەوە سەربارەت بە پێشێلکاری ڕووبەڕوو بوویەوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net