ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ئەوڕۆ دووشەممە ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، کۆڵبەرێک خەڵکی گوندی ئەندیزەی سەربە پیرانشار بەناونیشانی حسەین کەماڵنیا بەتەقەی ڕاستەوخۆ و لێدانی یەک لەدوای یەکی قۆناخی چەک لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم پێوەندییەدا کوتوویە: ئەم کۆڵبەرە لە ناوچەی سنووری دڵاوان پاش ئەوەی بە فیشەکی شەڕ بریندار کرابوو و هەوڵی دابوو برینەکەی بپێچێ، لەلایەن ئەفسەرێکی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران چەندد جار بە قۆناخی کڵاشینکۆف درابوو لەسەری و بەجێیان هێشتبوو کە پاش ماوەیەم لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار ڕاگوازرا.
سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە: حسەین کەماڵنیا ٣٨ساڵ تەمەن بەبۆنەی قووڵی برین و خوێنبەربوون لە سەری لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.
حسەین کەماڵنیا تەنیا سەرچاوەی بژێوی بنەماڵە بووە کە دایکی بەبۆنەی کێشەی شەکرە هەر دوو چاوی لە دەست داوە هاوژینەکەیشی چەندد ساڵ بەرێ بەبۆنەی کێشە و قورسایی ژیان کۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو.
ق.ش