دەسبەسەرکردن و نادیاربوونی چارەنووسی سێ هاووڵاتی خەڵکی بانە و هەرێمی کوردستان

‏ک.م.م.ک:

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان (KMMK) ئاگادار کرایەوە کە دوو برای خەڵکی گوندی چۆمان له شاری بانە، بە ناوەکانی قادر عەزیزی تەمەن ٤٠ ساڵ و محەمەد عەزیزی تەمەن ٣٧ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەرکران.

سه ڕچاوەیەکی نزیک له بنەماڵەی عەزیزی ڕایگه یاند: له ماوەی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرێمی کوردستان که کارمەندی ئیدارەی سنووری باشماخە، پاش گەشت‌و سەردانی کەسوکارەکەی له شاری بانه، له لایەن هێزه ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لەم شارە بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک دەسبەسەر کرا.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: دوای چەند ڕۆژێک لە دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییەی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتی کاسبکار قادر عەزیزی و دوای دوو ڕۆژی دیکە براکەی ناوبراو بە ناوی موحەمەد عەزیزی کە ئەویش کاسبکاره، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو سێ هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net