24
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بەناوی ئەشکان یاری بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان لە زیندانی هەمەدان جێبەجێ کرا.
حوکمی ئێعدامی ئەم هاوڵاتییە کە لە نێزیک چوار ساڵی بەرێوە بەسەریدا سەپێنرابوو، لە بێدەنگی میدیایی وبەبێ ئەوەی لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی نێزیک لە هێزی قەزاییەوە باسی لێوە بکرێ جێبەجێ کراوە.
ق.ش