گیانلەدەستدانی دوو برای خەڵکی مەلایر لە شاری کاشان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، دوو برای کرێکاری خەڵکی مەلایر بەناوەکانی ئەمیرحسەین ئیبراهیمی و ئەمیرمحەممەد ئیبراهیمی، کە بۆ کار ڕوویان لە کارگەی کوورەی توانەوەی کاشان کردبوو بەهۆی تەقینەوەی کوورەی کارگەکە گیانیان لە دەستدا.

شیاوی باسە کە تا ئێستە هۆکاری تەقینەوەی کوورەی ئەم کارگەیە نەزانراوە و ئەوەی ئاشکرایە کە ئەمنییەتی کار و شوێنی کار لە ئێران لە خوارترین ئاستی خۆیدایە و ئەوەی دەبێت بە قوربانی هەژار و بەش مەینەتترین توێژی کۆمەڵگایە، بەتایبەت خەڵکی پارێزگا کوردییەکان کە بەبۆنەی نەبوونی هەلی کار ڕوو لە شارەکانی دیکەی ئێران بکەن و زۆرینەی کرێکارانی کارە گرانەکان لە ئاستی ئێران لە خەڵکی کوردستان پێکهاتوون.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net