ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، دنیا فەرهادی ١٧ساڵ تەمەن کچی سەرکەوت فەرهادی لەڕێی خۆفڕێدان لە بینایەکەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
دنیا فەرهادی قوتابی قوتابخانەی ئومولموئمنینی عایشێ لە پاوە لەم ڕۆژانەئ دواییدا لەڕووی جەخت و هەوڵی ڕێوەبەری قوتابخانە، سووسەن ئەحمەدی دەچوە بۆ قوتابخانە.
ڕۆژی شەممە پاش ئەوەی دنیا بەدرەنگی دەچێتە قوتابخانە ڕێوەبەرئ قوتابخانە دەیخاتە ژێرپرسیارەوە و کە دوای لێدێت دنیا لە قوتابخانە هەڵدێت پاش هەڵهاتنی لە قوتابخانە بەڕێوەبەرئ قوتابخانە لەگەڵ سپای پاسداران پێوەندئ دەگرێت و داوای یارمەتیان لێدەکات بۆ گەڕانەوەی دنیا.
بەپێی کوتەی چاوەرێک، دنیا فەرهادی پاش هەڵهاتن لەخقوتابخانە پەنا دەباتە بینایەکی چۆڵی بانکی کەشاوەرزی و پاش دیتنی هێزەکانی سپای پاسداران خۆی لە بیناکە فڕێ دەداتەخوار و بەهۆی تەزووی قورسی مێشک بەکات گیان دەسپێرێت.
ق.ش