هەمەدان؛ گواستنەوەی هاوڵاتیەک بۆ ژوری تاکەکەسی بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتیەک بە ناسنامەی جەلیل سڵێمانی، خەڵکی شاری کەنگاوەر، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی کوشتنی حکوومەتی لە ژێر ناوی ئێعدام، بۆ ژوری تاکەکەسی ڕاگوێزرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو لە لایەن دادگای ڕێژیمەوە بە هۆی تاوانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنراوە.

شایانی باسە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: ئەم هاووڵاتییە بە هەموو قۆناغەکانی دادگای ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە تەنیا هەڵگر بووە و هەروەها ناسنامەی خاوەنی بارەکەشی بە دادگا ڕاگەیاندووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە خاوەنی بارەکە کەسێکی ناسراو بووە سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێران شوێنپێی نەگیرا.

ب.ئ

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net