پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی سزای شەش مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی (جوانا سنه) بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی زیندان، هەریەکەیان بە شەش مانگ بەندکران سزادراون.

ئەم حوکمە دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی زیندانیانی بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین بۆ لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی و تێکهەڵچوونیان لەگەڵ پاسەوانەکانی زیندان، دەرچووە.

دانیشتنی دادگایی ئەو دوو زیندانییە لە کۆمەڵگەی قەزایی قودس لە تاران بەڕێوەچوو و لە ٢٨ی ڕەزبەری ئەمساڵ حوکمەکەیان پێ‌ڕاگەیێندرا.

وریشە مورادی، چالاکوانی کورد، کە بە تۆمەتی “بەغی” لە زیندانی ئێڤین ڕاگیراوە، لە ١٩ی ڕەزبەری ئەمساڵەوە، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان، مانگرتنی هەمەچەشنەی لە خواردن گرتووە.

پەخشان عەزیزی، چالاکی کورد و زیندانی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەهاباد، لە دووی گەلاوێژی٢٧٢٤، بە تۆمەتی “بەغی” و ئەندامێتی لە گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکاندا بە ئێعدام و چوار ساڵ زیندانی مەحکووم کرا.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net