20
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی باباخان جافری٦٥ساڵ تەمەن خەڵکی دڵفان و محەممەد کووشکی هاوڵاتی ٢٨ساڵی خەڵکی کۆئەشت، بەتۆمەتی پێوەندیدار بەمادە هۆشبەرەکان لە زیندانی قزڵحەسار جێبەجێکرا.
جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ئەم دوو هاوڵاتییە لە بێدەنگی ڕاگەیاندنەکانی نێزیک لە هێزی قەزایی ڕێژیمەوە هاتۆتە ئاراوە بەڵام کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەوالی ڕاگواستنی ئەوانی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام پێشتر ڕووماڵ کردبوو.
ق.ش