دەسبەسەری دوو هاوڵاتی مێرمنداڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو دوو مێرمنداڵ بەناوەکانی میلاد ناسری و ئاکام ئەمینی هەردوو خەڵکی گوندی کانیڕەش سەربە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم دوو مێرمنداڵەیان دەسبەسەر کردووە.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستیان کراوە بەردەست نییە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net