14
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، لەو حوکمانەی لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی دووی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شنۆ دەرکراون، دیاکۆ عەزیزی خەڵکی گوندی باب خاڵاوێ، لوقمان زەنگی و سیامەن زەنگی هاوڵاتیانی خەڵکی گوندی کانی سوورم بەتۆمەتی پێوەندی و هاریکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران هەرکام بە ١٦ مانگ زیندان مەحکووم کران.
دانیشتنی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ئەم هاوڵاتیانە لە ٥ی خەزەڵوەری ئەمساڵ بەسەرۆکایەتی دادوەر ئەنساری بەڕێوە چوو.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتیانە چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ق.ش