پیام سایت سیاسی خبری

خوڕەماوا؛ دڕاندن و لەناو بردنی لافیتەی ئیمان حەسەنوەندی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێراب بە فەرمانداری سەرهەنگ محەممەد مەلوکشایی بەسازکردنی کەشوهەوای ترس و تۆقاندن دەستیاندایە دڕاندنی تەواوی وێنە و لافیتەی ئیمان حەسەنوەندی هاوڵاتی خەڵکی خوڕەماوا.

شیاوی باسە، ئیمان حەسەنوەندی پێنجشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێرشیان کردە شوێنی ژیانی ناوبراو لە تاران و دەستبەسەریان کرد و پاش ٣مانگ و ٢٤ ڕۆژ دەستبەسەری لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە گیانی لە دەستدا.

جێی سەرنجە، سەرهەنگ مەلەکشایی یەکێک لە ئەنجامدەرانی سەرەکی سەرکوت و کوژرانت هاوڵاتیان لە ڕەوتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بووە و ڕاستەوخۆ تەقەی لە هاوڵاتیان کردووە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *