ک.م.م.ک:
نادیاربوونی چارەنووسی عەبدوڵا هووشمەند و هاوڕێ قووە دوو هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد کەلە ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کراوبوون، وەکوو خۆی بەردەوامە.
لەکاتێکدا ڕاگەیاندنە حکوومییەکان دوو ڕۆژ پاش دەسبەسەری ئەم هاوڵاتیانە، لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکدا هەواڵی کوژرانی ئەندامێکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پەژاک) و دەسبەسەری دوو کەسی تر لەنێو ماشێنی پڕاید کە ئوپوراسیۆنێک لە ڕێگەی ناوبەری پیرانشار بۆ مەهاباد بڵاوکردبوویەوە، لەکاتێکدا هێزە ئەمنییەکان لەدەرەوەی ناوچەی ئاماژەپێدراو ە لەنێو شار عەبدوڵا هووشمەندیان دەسبەسەر کردووە.
شیاوی باسە کە، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان( پەژاک) ، وێڕای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، گیانبەختکردنی ئەندامێکی مەجلسی ئەو حیزبە بەناوی مەولان ڕۆستەمی(شۆڕش قەڵات) خەڵکی گوندی سیسێر سەربە شاری سەردەشت لە تێهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی پیرانشار بۆ مەهاباد، پشتڕاست کردۆتەوە.
ق.ش