18
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، کرێکارانی کوشتارگەی پیشەیی ئاژەڵان، لە ناڕەزایی دژی وەرنەگرتنی تەواوەتی مووچە لە ٢٢مانگی ڕابردوو و پێنەدانی پاشەکەوتەکانیان، لەبەرانبەر پارێزگاری ئیلام دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندان.
ئەم گردبوونەوەیە لە کاتێکدا بەڕێوەچووە کە، وەزیری وڵات بۆ ناساندنی پارێزگاری نوێ سەردانی ئیلامی کردووە.
شیاوی باسە کە، پێشووتر بەبیانووی ڕادەستکردنی ئەو کوشتارگەیە بە کەرتی تایبەت، چەندد کرێکارێکی بەشێوەی نایاسایی وەردەر ناون.
ق.ش