10
ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری٢٧٢٤، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵانی خەڵکی سنه بە ناسنامەی هێمن محەمەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا، هێمن محەمەدییان لە بەردەم ماڵەکەی کە دەکەوێتە گەڕەکی سەعدی له شاری سنه، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
سەرەڕای ئەوەی هەفتەیەک بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنی ناوبراو تێدەپەڕێ، بەڵام هیچ زانیارییەک لە سەر شوێنی ڕاگیران و هەروەها هۆکاری دەستبەسەرکردنەکەی لەبەردەستدا نییە.
خ.ع