پیرانشار؛ دەستبەسەرکردنی بێهزاد محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

Print Friendly, PDF & Email

پیرانشار؛ دەستبەسەرکردنی بێهزاد محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

پیرانشار؛ دەستبەسەرکردنی بێهزاد محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

23:47 – 16 January 2024

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٢

بێهزاد محەممەدی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢ (١٦ی جەنیوەری ٢٠٢٤) بێهزاد محەممەدی خەڵکی گوندی «قروچاوێ» سەر بە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بێهزاد محەممەدی تەمەن ٣٠ ساڵ خێزاندار و باوکی منداڵێکە و لە دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە.

هاوکات، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سەلاح عوسمانی تەمەن ٤٥ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی خۆی دەستبەسەر کراوە کە هەنگاو پێشتر هەواڵەکەی ڕاگەیاندووە..

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net