7
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی ئومید شێخکانلوو میلان هاوڵاتی خەڵکی گەڕەکی ئیسلاماوای سەڵماس لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هاوڵاتی ناولێبراو بەتۆمەتی دەسدرێژی دەسبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرا.
شیاوی باسە کە، ئێعدامی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن کاربەدەستانی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە و ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانەوە ڕووماڵ نەکراوە.
ق.ش