13
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری٢٧٢٤، ئەحمەد عەلیمحەممەدی خەڵکی ئیلام بە هۆی تەقینەوەی ئەو تەقەمەنیانەی کە لە شەڕی ئێران و عێراق بەجێمابوون، گیانی لەدەست دا.
پێویستە بگوترێ ئەم تەقینەوەیە لە ناوچەی پاشماوەکان لە شاری ئیلام ڕوویدا کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ئەحمەد عەلیمحەمەدی هاووڵاتییەکی کرێکار و پاڵەوانی تێکواندۆ.
خ.ع