90
ک.م.م.ک:
سێشەممە ۲۶ـی بەفرانباری ۲۷۲۳ـی کوردی، دو هاوڵاتی بە ناوگەلی خەلیل رەسووڵزادە و عەزیز حاڵخاڵی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شۆێنێکی نادیار ڕاگوازراون.
هەر لەم بارەوە دووشەمە ۲۵ـی بەفرانبار هێزە ئەمنییەتییەکان لە پیرانشار هاوڵاتییەکی دیکەیان بە ناوی ڕێباز موحەمەدی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگواست.
هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی بەڵگەی دادوەر ئەم سێ هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
جێگای ئاماژەیە تاکاتی داڕشتن و بڵاوکردنەوە ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتی پاڵنراو بەم سێ کەسەوە ناڕوونە.
م.ە